دەست بەسەر ئامێرێكی ساختەكردنی دیناری عێراقی دەگیرێت

پۆڵەتیك پرێس:
هێزە ئەمنییەكانی عێراق لەبەری مەرخی شاری بەغدا، دەستیان بەسەر ئامێرێكی ساختەكردنی پارەدا گرت، كە بڕێكی زۆر دیناری عێراقییان پێساختە كردووە.

بەپێی راگەیەنراوی ئۆپەراسیۆنی بەغدا، ئامێرەكەو ئەو كاغەزانەی بۆ چاپكردنی پارەكان بەكارهێنراوە لەوڵاتی چینەوە هێنراوەو لەماوەیەكی كەم بڕی 13 ملیۆن دیناریان پێ ساختەكردووە.

ئامێرەكە لەناوچەی ناوچەی شەلجیا لەبەری كەرخ-ی بەغدا شاردراوەتەوەو دوای دەستبەسەرداگرتنی دەستكراوە بەلێكۆڵینەوە.

هێزە ئەمنییەكان جگە لەئامێرەكە دەستیان بەسەر بڕی 13 ملیۆن دینارە عێراقییەكەشدا گرتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا