ئاو عێراق و توركیا كۆدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

بڕیاره‌ مانگی داهاتوو شاندێكی باڵای حكومەتی عێراق و توركیا، كۆببنەوەو له‌باره‌ی پرسی ئاو گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
مه‌هدی ڕه‌شید حه‌مدانی وه‌زیری سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانی عێراق رایگەیاندووە، 21ی مانگی ته‌موزی داهاتوو، شاندی باڵای عێراق و توركیا كۆ ده‌بنه‌وه‌ و له‌باره‌ی پرسی ئاوی پێوه‌ست به‌ هه‌ردوولا گفتوگۆ ده‌كه‌ن.

راشیگەیاندووە، هه‌ردوولا گفتوگۆدەكەن له‌سه‌ر ئاوی دیجله‌ و فورات و به‌ردانه‌وه‌ی ئاو و كاراكردنه‌وه‌ی پڕۆتۆكۆڵه‌كانی هاریكاریی‌ له‌ بواری ئاو له‌ نێوان عێراق و توركیا.

پێشتریش بۆ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌كاتی به‌ردانه‌وه‌ و گلدانه‌وه‌ی ئاو لەبەنداوەكانی هەرێمی كوردستان ، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق و هەرێم كۆبوونەوە.
سەرچاوەی ئاوی ڕوباری دیجله‌ و فورات له‌ ڕۆژھه‌ڵاتی توركیاوه‌ ھه‌ڵده‌قوڵێت، به‌ خاكی سوریادا ده‌گاته‌ عێراق و ده‌ڕژێنه‌ كه‌نداوی عه‌ره‌ب.

شارەزایانی بواری ئاو رایدەگەیەنن، ڕێژه‌ی لە 70٪ی ئاوی عێراق له‌ توركیاوه‌ دێت بەجۆرێك ڕ وباری دیجله‌ هه‌زار و 290 كیلۆمه‌تر و روباری فوراتیش هه‌زار و 160 كیلۆمه‌تری به‌ناو خاكی عێراقدا تێده‌په‌ڕێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا