بافڵ جەلال تاڵەبانی و برێت مەكگۆرك كۆدەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پاش كەمێكیتر لە ھەولێر ، بافڵ جەلال تاڵەبانی و  برێت مەكگۆرك رێكخەری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا كۆدەبنەوە.

دوێنێ‌ یەكشەممە 12_12_2021 برێت مەكگۆرك گەیشتە شاری بەغدا و لە وێستگەی یەكەمی سەردانەكەیدا لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق كۆبووەوە، لەو كۆبوونەوەیەشدا پەیوەندییەكانی بەغدا و واشنتۆن تاوتوێكرا.

هاتنی مەكگۆرك لە كاتێكدایە، كۆتایی ئەم مانگە هێزە شەڕكەرەكانی ئەمریكا لە عێراق دەكشێنەوە و ئێستا ئەو بابەتە بووەتە پرسێكی هەستیار، مەكگۆرك لە سەردانەكەیدا بۆ عێراق ئەو بابەتە لەگەڵ بەرپرسانی باڵا تاوتوێدەكات.

پێشتر پۆڵەتیك پرێس لە زاری سەرچاوەیەك لە فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەی بڵاوكردبووەوە، مەكگۆرك لە كاتژمێرەكانی داهاتوودا سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات بۆ تاوتوێكردنی پرسی كشانەوەی ئەمریكا و پێدانی دڵنیایی بە حكومەتی هەرێم، كە ئەمریكا وەك هاوپەیمانی كورد دەمێنێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا