“ئەمریکا هیچ پلانێکی بۆ کێشانەوەی هێزەکانی لە عێراق نییە”

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیان مەکاری نوێنەری ئەمریکا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش دەڵێ، لەم دۆخەدا هیچ پلانێکیان بۆ کێشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق نییە و عێراقیش دامەزرێنەری هاوپەیمانێتییەکەیە و رۆڵێکی سەرکردایەتی تێدا دەگێڕێت.

ئیان مەکاری لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی حوڕەی ئەمریکی رایگەیاندووە، دانووستانە دوو لایەنەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق بەردەوامە لە پێناو دانانی چوارچێوەیەکی نوێ بۆ کارو هەماهەنگی بەردەوامی ئەمنی لە نێوان بەغدا و واشنتن، بۆ ئەمەش لە گفتووگۆکاندا هەوڵی رازیکردنی عێراق دەدەن، کە مانەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر پێویستە، لەم روانگەشەوە بۆچوونی هاوبەش هەیە.

نوێنەرەکەی ئەمەریکا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئاماژەیداوە، هێزەکانی هاوپەیمانی توانا تەکنیکییەکان بۆ پشتیوانیکردنی عێراق دابین دەکەن، بەمەش هێزە عێراقییەکان توانایەکی پێشکەوتوویان لە بەرەنگاربوونەوەی داعش دەبێت.

سوپای ئەمەریکا لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی چەکدارانی داعش لە 2014ەوە لە عێراق 2500 سەرباز و لە سووریا 900 سەربازی بڵاوکردووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا