سوپای عێراق گەمارۆی كەمپی مەخمور دەدات

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە بەیانی ئەمڕۆوە سوپای عێراق بەمەبەستی تەلبەندكردنی كەمپی رۆستەم جودی، گەمارۆی شوێنەكەیان داوە، بەرپرسانی سوپا بە خەڵكی ناو كەمپەكەیان گوتووە، تەلبەندكردنەكە بەمەبەستی پارێزگاریكردنە لێتان، دانیشتووانی كەمپەكەش ناڕازین لەو هەوڵەی سوپای عێراق.

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 27_12_2021، هێزێكی زۆری سوپای عێراق كە پێكهاتوون لە لیوای دووی پیادە، بەمەبەستی ڕێكخستنەوەی ناوچەكە، ڕوویان لە كەمپی ڕۆستەم جودی كردووە بە مەبەستی تەلبەندكردنی.

كەمپی رۆستەم جودی یەكێكە لەو كەمپانەی لە ساڵی 1994 پەكەكە لە نزیك مەخموور دروستی كردووە، ڕێگە نادات كەس سەردانی ئەو كەمپە بكات، چاودێری چڕی خستووەتەسەر و چەندان جار لە ڕابردوو لەلایەن توركیا بۆردمان كراون.

بەپێی زانیارییەكان ئەو هەوڵەی هێزەكانی عێراق، ناڕەزایەتیی دانیشتووانی كەمپەكەی لێ كەوتووەتەوە و ڕژاونەتە خاڵی پشكنینی هێزە عێراقییەكان، بەهۆیەوە ئاڵۆزیی دروست بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا