دەستەی دەستپاكی: 26 ملیۆن دۆلار گەڕێنراوەتەوە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی دەستپاكی عێراق ڕایگەیاند، لە ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 26 ملیۆن دۆلار گەڕێندراوەتەوە كە لەلایەن تۆمەتبارانەوە بە شێوەی نایاسایی كۆكراوەتەوە.

نووسینگەی یاسایی دەستەی دەستپاكی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە ساڵی ڕابردودا و بە بڕیاری دادگا توانراوە بڕی 26 ملیۆن و 215 هەزار دۆلار بە شێوەی گواستراوە و نەگواستراوە بگەڕێنرێنەوە كە بە شێوەی نایاسایی لەلایەن تۆمەتبارانەوە بەدەستهاتووە.

لیژنەی رووبەڕوبوونەوەی گەندەڵیش ڕایگەیاندووە، لە عێراق بڕی 360 ملیار دۆلار بە تاڵان براوە، گەڕانەوەشیان لە ڕێی نووسینگەی گەڕانەوەی پارە لە دەستەی دەستپاكی و سندوقی گەڕانەوەی پارەكان بەڕێوەدەبرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا