قاسم سوله‌یمانی ده‌برێته‌ په‌رله‌مانی عێراق

پۆڵه‌تیك پرێس:
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی ساڵیادی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودس و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، وێنه‌كانیان له‌نێو هۆڵی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵواسرا.

له‌نێو په‌رله‌مانی عێراق وێنه‌ی چاپكراوی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس به‌قه‌باره‌ی گه‌وره‌ چاپكراوه‌ و هه‌ڵواسراوه‌، ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م ساڵیادی كوژرانی سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس.

میدیای عێراقی ده‌ڵێت، له‌ساڵیادی كوژرانی سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس كه‌ ڕۆژی 2020/1/3ـه‌، له‌په‌رله‌مانی عێراق بۆنه‌یه‌ك ئه‌نجامده‌درێت، كه‌ تیایدا بانگهێشتی سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی عێراق و به‌رپرسانی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ ده‌كرێت بۆ ئاماده‌بوون له‌و بۆنه‌یه‌.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا