پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزیری كارەبای عێراق ڕایدەگەیەنێت، هاوردەكردنی غاز لە ئێرانەوە بۆ كارپێكردنی وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بەتەواوی ڕاوەستاوە.
زیاد فازیل، وەزیری كارەبای عێراق ڕایگەیاند: هەوڵدەدەین لە سەردانە چاوەڕوانكراوەكەماندا بۆ ئێران كێشەی غاز چارەسەر بكەین.
وتیشی: دانوستانەكانیشمان لەگەڵ سعودیەو ئوردون و توركیا و وڵاتانی ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو هەنگاوی باشی بڕیوە، بۆ گرێدانی دووقۆڵی وزەی كارەبا.
بەهۆی ڕاگرتنی غازی ئێران، تێكڕای بەرهەمی ئێستای عێراق لە وزەی كارەبا بریتیە لە (15) هەزار میگاوات، لە كاتێكدا پێداویستییەكانی عێراق بریتیە لە (24) هەزار میگاوات.