كەمال ئەترووشی گەڕایەوە هەرێمی كوردستان

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری سامانە سرووشتییەكان گەڕایەوە هەرێمی كوردستان و لە یەكەم دەركەوتنیدا رایگەیاند: بۆ چاودێریكردنی دابەشكردنی نەوت سەردانی زۆربەی ناوچەكان دەكەن.

كەمال ئەترووشی، وەزیری سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان گەڕایەوە هەرێمی كوردستان و لە یەكەم دەركەوتنیدا ئەمڕۆ دووشەممە 10_1_2022 بە مەبەستی چاودێریكردنی دابەشكردنی نەوت سەردانی قەزای شێخانی كرد.

كەمال ئەترووشی بە میدیای پارتی راگەیاند: لە داهاتوودا سەردانی زۆر ناوچەكانی دیكەش دەكەم، لیژنەی تایبەتمان هەیە بۆ دابەشكردنی نەوتی سپیی، بەپێی پلانی خۆمان ئەولەویەت بۆ ناوچە شاخاوییەكانە، لە قۆناغی دووەمدا نەوت لەناو شارەكان دابەش دەكرێت.

وتیشی: دواكەوتنی دابەشكردنی نەوتی سپی لە دەستی ئێمە دا نییە، چونكە ئێمە خۆمان بەرهەمی ناهێنین، بەڵكو بە هاوكاری حكومەتی عێراق دەیهێنین، بۆیە پێویستە بەردەوام بین لەگەڵ ئەوان، ئەگەر دواشكەوێت پێیان دەڵێین چارەسەری بكەن.

لە ماوەی رابردوودا كەمال ئەتروشی لە دەرەوەی هەرێم بوو هەندێك سەرچاوە باسیان لەوەدەكرد ناوبراو نیگەرانە لە دەستوەردان لە دەسەڵاتەكانی وەكو وەزیری سامانە سرووشتییەكانی هەرێم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا