دواین زانیاری لەبارەی ناردنی 200 ملیارەكە بۆ هەرێمی كوردستان

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێگیری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هیچ كێشەیەكی یاسایی و ئیداری نەماوە بۆ ئەوەی عێراق 200 ملیار دینار بۆهەرێم بنێرت بەڵام كێشە سیاسییەكان بەربەستیان بۆناردنی پارەكەی هەرێم دروستكردووە.

بەشیر حەداد، جێگیری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق واژووی لەسەر ناردنی 200 ملیار دینار كردووە بۆ هەرێمی كوردستان و هیچ كێشەیەكی یاسایی و ئیداری و هونەری نەماوە ئەوەی ئێستا رێگرە لەناردنی پارە بۆهەرێم كێشە سیاسییەكانە.

وتیشی، لەئێستادا هەوڵ و ئەمەلێك هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشە سیاسیەەكانی نێوان عێراق و هەرێمی كوردستان.
رۆژی 25ی حوزەیران سەرچاوەیەكی فەرمی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق نووسراوێكی فەرمی واژۆكردووە بۆ خەرجكردنی 200 ملیار دینار وەك پێشینەیەك كە تایبەتە بە پێدانی پارەی فەرمانبەرانی كەرتی گشتی لە هەرێم .

هاوكات هەواڵەكە لەلایەن جووتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم پشتڕاستكرایەوە و رایگەیاند، حكومەتی فیدراڵ بەم نزیكانە 200 ملیاركە ڕەوانەی كوردستان دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا