چوار سەرۆكایەتیەكەی هەرێم: بڕیارەكەی دادگای باڵای فیدراڵی قبووڵكراو نییە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە، هەرچوار سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی کوردستان لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە.

لە راگەیەندراوێكیشدا رایانگەیاند: بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق پێچەوانەی دەق و گیان و بنەما راستەقینەكانی سیستمی فیدراڵییە و پێشێلكردنێكی زەق و ئاشكرای ماف و دەسەڵاتە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستانە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەمڕۆ دووشەممە28_8_2022 بە سەرپەرشتیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، هەرچوار سەرۆكایەتییەكان، سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، پەرلەمانی كوردستان، حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی كوردستان، لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە كۆبوونەكەدا بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق لە ڕێكەوتی15_2_2022 دەربارەی یاسای نەوت و گازی هەرێمی كوردستان تاوتوێ كرا‌، لەمبارەیەوە كۆبوونەوە جەخت دەكاتەوە كە بڕیارەكەی دادگای باڵای فیدراڵی قبووڵكراو نییە و هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت لە پیادەكردنی مافە دەستوورییەكانی و بە هیچ شێوەیەك دەست لە ماف و دەسەڵاتە دەستوورییەكانی هەڵناگرێت و هەموو ڕێگەیەكی یاسایی و دەستووری دەگرێتە بەر بۆ ئەوەی ماف و دەسەڵاتە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان بپارێزێت.

ئەوەش روونكراوەتەوە ، سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەكانی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و عێراق و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەردەوام دەبێت بۆ گرتنەبەری هەر ڕێكارێك بۆ پارێزگاریكردن لە مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان. هەروەها پەرلەمانی كوردستان ڕێكاری یاسایی و دستووریی پێویست دەگرێتە بەر و ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی كوردستان لە پێگە دەستوورییەكەی خۆیەوە بەردەوام دەبێت لەگەڵ ناوەندە دادوەرییەكانی عێراقدا بۆ داكۆكیكردن لەسەر دەستووریبوونی مافەكانی هەرێمی كوردستان.

لە كۆتایی راگەیەندراوەكەدا ئەوەشهاتووە حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش وەك هەمیشە لەسەر بنەمای دەستوور ئامادەی چارەسەركردنی كێشەكانە و بەردەوام دەبێت لە گفتوگۆی بنیاتنەرانە لەگەڵ حكوومەتی فیدرالی، دۆستانی عێراق و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش پشتگیری لە چارەسەركردنی كێشەكان لەسەر بنەمای دەستوور دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا