بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی كۆبوەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە سەرۆكایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، شاندی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغدا لەگەڵ سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی كە پێكهاتبوون لە نوری مالكی، سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، حەیدەر عەبادی، سەرۆكی هاوپەیمانیی نەسر و قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق و چەند سەركردەیەك لە هاوپەیمانی فەتح كۆبوونەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق كرا، هەنگاوەكانی زاڵبوون بەسەر كێشەكان و تێپەڕاندنی بەربەستەكان تاوتوێ كران و جەخت لە زمانی دیالۆگ و تێگەیشتنی هاوبەش كرایەوە.

پاراستنی ئارامی و سەقامگیری سیاسی و ئابووری لە ناوچەكە تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە بوو، جەخت لەوە كرایەوە كە دەبێت كێشەكان بە گفتوگۆ و دیالۆگ چارەسەر بكرێن و رێگەچارەیەكی گونجاو بۆ تێپەڕاندنی بەربەستەكانی بەردەم پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق بدۆزرێتەوە.

هەردوولا هاوڕابوون كە دەبێت حكومەتێكی بەهێز و خزمەتگوزار دروست بكرێت بەشێوەیەك كە وەڵامدەرەوەی خواستی هەموو نەتەوە و پێكهاتەكانی عێراق بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا