پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
توركیا لەبارەی هێرشە مووشەكەییەكەی شەوی رابردوو بۆ سەر كونسوڵخانەی وڵاتەكەی لە شاری موسڵ هاتە دەنگ.
وەزارەتی بەرگری توركیا ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند: چاوەڕێین دەسەڵاتدارانی عێراق، بەرپرسانی هێرشە ئاست نزمەكەی سەر كونسوڵخانەكەمان لە موسڵ سزابدەن.
وەزارەتی بەرگریی توركیا رایشیگەیاند: ئامادەین لەگەڵ برا عێراقییەكانمان لە شەڕی دژی تیرۆر و پاراستنی سەقامگیریی سنوور هاوئاهەنگی بكەین.
درەنگانی شەوی رابردوو، لە مووسڵ هێرشكرایە سەر كونسوڵخانەی توركیا.
كونسوڵخانەی توركیا لە موسڵ لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، شەوی رابردوو كونسوڵخانەكەیان بە چوار گوللە هاوەن كراوەتە ئامانج و محەمەد كوجوك، كونسوڵی توركیا و تیمی كونسوڵخانەكە لە هێرشەكەدا سەلامەت بوون و هیچ زیانێكیان بەرنەكەوتووە.
كونسوڵخانەی توركیا لە موسڵ روونیشیكردووەتەوە، گولـلە هاوەنەكان لە نزیك شوقەكانی حەدبا كەوتوونەتە خوارەوە.