پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆكی تیمی پارێزەرانی بەرگریكار لە دۆسیەی سزادراوانی بادینان رایگەیاند: دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی جێبەجێكردنی بڕیار سزادانی چالاكوانەكانی بادینان لەلایەن ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپا پەیوەندییان پێوەكراوە بۆ زانینی دوایین زانیارییەكان لەسەر دۆسیەی سزادراوان.
بەشدار حەسەن، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی بەرگریكار لە دۆسیەی سزادراوانی بادینان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: دوای ئەوەی هەواڵی جێبەجێكردنی سزای چالاكوانەكانی بادینان لەلایەن ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپا پەیوەندیمان پێوە كراوە بۆ زانینی دواین گۆڕانكاری و زانیارییەكان لەسەر دۆسیەی سزادراوانی بادینان.
سەرۆكی تیمی پارێزەرانی بەرگریكار لە دۆسیەی سزادراوانی بادینان وتی: بڕیارە نوێنەری پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپا سەردانمان بكات بۆ ئەوەی لە نزیكەوە ئاگاداری دۆسیەی سزادراوانی بادینان بن.
ئاشكراشیكرد، لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەكردنی یاداشتێكن بۆئەوەی ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستانی بكەن بە مەبەستی ئەوەی بڕیاری لێبوردنی گشتی بۆ سزادراوانی بادینان دەربكات.
رۆژی 27ی حوزەیرانی 2021، دەستەی سزایی دوو، دووبارە بڕیاری سزادانی پێنج چالاكوان و رۆژنامەنووسی بادینانی بڵاو كردەوە كە بڕیارەكە رۆژی 20ی حوزەیران دەرچووە! كە بۆ هەریەكێكیان سزای شەش ساڵ زیندانی دیاری كراوە لەلایەن دادگای دووی تاوانەكانی هەولێر.