لاهور شێخ جەنگی و نوری مالکی کۆبوونەوە

پۆڵەتیک پرێس

لاهور شێخ جەنگی و نوری مالکی لە بەغدا کۆبوونەوە و تاوتوێی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمیان کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی ئەیلول، میدیاکانی یەکێتی بڵاویان کردەوە، وەفدێکی باڵای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی لەگەڵ نوری مالکی سەرۆکی دەوڵەتی یاسا لە بەغدا کۆبوونەوە.

هاوکات، لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین پێشهات وگۆڕانكارییە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق تاوتوێ‌ كران و باس لە پەیوەندییە سیاسی ومێژووییەكانی نێوانیشیان کرا.

وا بڕیارە ئەمڕۆ، لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەی نێوان حکومەتی عێراق و ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا بەشداربن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا