بەنزینەكە 690 دیناریەكەی عێراق لە بری هەرێم بۆ ناوچەیەكی دیكە رەوانە دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق، هۆكاری نەناردنی بەنزینە 690 دینارییەكە دەخاتە ڕوو دەڵێت، لە بەدواداچونداین بۆئەوەی بەنزینی 690 دیناری عێراقی بنێردرێتەوە.

كاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: دوای ئەوەی بۆ ماوەی یەك مانگ بەنزین 690 دیناری لە عێراقەوە راگیراو بریار بوو دیسانەوە بنێردرێت، هەفتەی رابردوو یەكجار پێنج تەنكەر و جارێكی تر پانزە تەنكەر هاتووە دیسانەوە راگیراوە.

ئەو پەرلەمانتارە وتی: بەپێی زانیاریەكان ئەو بەشە بەنزینەی كە بڕیارە بۆ كوردستان بێت رەوانەی «وادی حجر» ئەكرێ لە موسڵ و لەوێ خەزن ئەكرێ.

جەختی كردەوە، لە بەدواداچوون بەردەوام دەبن بۆ ئەوەی بەشە بەنزینی 690 بنێردرێتەوە.

ماوەی چەند رۆژێكە نرخی جۆرەكانی بەنزین بەشێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو بەرزبووەتەوە و ئەمەش بووەتە هۆی گرانبوونی كرێی تەكسی و پاسەكان لە شارەكانی هەرێم بەتایبەتی لە شاری سلێمانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا