مەترسییەكانی ئەنجامدانی ساختەكاری لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق زیاتر دەبن

پۆڵەتیك پرێس:
مەترسییەكانی ئەنجامدانی ساختەكاری لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق زیاتر دەبن‌و بەرێوەبەری پەیمانگای كوردیش بۆ هەڵبژاردن، باس لە رێكارەكان بۆ رێگری لەساختەكاری دەكات.

بڕیارە رۆژی 6ی حوزەیرانی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەرێوەبچێت، كە بەشێكی زۆر لەلایەنەكان ترسیان هەیە، لەو هەڵبژاردنە ساختەكاری بكرێت.

ئارام جەمال بەرێوبەری پەیمانگای كوردی بۆ هەڵبژاردن سەبارەت مەترسییەكانی ئەنجامدانی ساختەكاری لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: ئەو لایەنانەی، ساختەكاری دەكەن و بیریان لێكردووەتەوە، ئەو كەسانەن پارەو چەكیان هەیە، ئەگەر حكومەتی كازمی بتوانێت پارە و بەتایبەت چەك بخاتەوە دەست دەوڵەت و حكومەت، پێم وایە ئەو كات زەمینەیەكی باش دەڕەخسێنێت بۆ ئەوەی هەڵبژاردنەكە پاك بێت.

ئارام جەمال وتیشی: لەبەر ئەوەی كۆمەڵگای عێراق و كوردستان تا ئێستا دەتوانرێت دەنگی بكڕێت، چونكە نەگەیشتوونەتە ئەو تێگەیشتنەی ڕێزی دەنگی خۆیی بگرێت، ئەگەری ساختەكاری زیاتر دەبێت.

بەڕێوبەری پەیمانگای كوردی بۆ هەڵبژاردن باسی لەوەش كرد، كە بەشێك بە دەم چەوركردن و بە شێكی بە ترساندن دەتوانرێت كاری ساختەكاری لەهەڵبژاردن بكرێت، بۆیە گرنگە رێگری لەو كارانە بكرێت.

هەروەها وتی: ئەو لێدوانانەی حكومەتی كازمی دەیدات هەمووی بەو ئاراستەیە، كە دەیانەوێت هەڵبژاردنەكە پاك و بێگەرد بێت، بۆ ئەوەی بتوانن گۆڕانكاری بكرێت، لە تەرازووی هێزەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا