سێ‌ كچە خوێندكار بە دەستڕێژی گوللـە برینداربوون

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە قوتابخانەیەكی كچان لە پارێزگای بەسرە سێ‌ كچە خوێندكار بەهۆی دەسترێژی گوللـەی پۆلیسێك برینداربوون.

رۆژی چوارشەممە 2_2_2022، دەزگاكانی راگەیاندنی عێراق بڵاویان كردەوە، رووداوەكە لەسەر دەستی پۆلیسێك روویداوە كە خۆی پایەوانی قوتابخانەكەبووە.

بەپێی زانیارییەكان لە كاتی سەرقاڵبوونی بە خاوێنكردنەوەی چەكەكەی و لەئەنجامی هەڵەیەكیدا ئەو پۆلیسە گوللـە لە دەستی دەرچووە و بە هۆیەوە سێ خوێندكار برینداربوون.

ئەوەشخراوەتەڕوو رووداوەكە بەمەبەست نەبووە و بەڵكو لە ئەنجامی هەڵەی پۆلیسەكەوە روویداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا