دادگای باڵا وادەی یەكلایكردنەوەی دۆسیەكەی هۆشیار زێباری دیاری دەكات

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای باڵای فیدڕاڵی ڕۆژی یەكشەممەی داهاتو 13_2_2022 ی دیاریكرد بۆ بڕیاردان لەسەر سكاڵاكانی سەر پەسەندكردنی هۆشیار زێباری وەك كاندیدی پۆستی سەرۆك كۆمار.

هۆشیار زێباری، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستانە بۆ ئەو پۆستە، كە 31 كورسی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەیە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا دادگای باڵای فیدڕاڵی بڵاویكردەوە، دادگای باڵای فیدراڵی ڕۆژی یەكشەممەی داهاتو كە دەكاتە 13ی (شوبات/2)ی 2022 بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر سكاڵای دژ بە قبوڵكردنی كاندیدكردنی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار دیاریكراوه كە ژمارەی 17ی لە دادگا وەرگرتوە.

رۆژی 6ی ئەم مانگە، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەدوای سكاڵای چوار پەرلەمانتار كە سیانیان یەكێتین و ئەوی دیكەیان سەربەخۆیە، لەبارەی بڕیاری پەسەندكردنی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق كۆبوەوە و لە نوسراوێكدا بڕیاریدا، پەسەندكردنی كاندیكردنی هۆشیاری زێباری لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە دەستوری نەبوە، چونكە ئەو كاندیدە ئەو مەرجانەی تیادا نیە كە لە ماددەی 68ی دەستوردا هاتون، ئەمەش پێشێلكار راشكانەوانەی دەستورە بەوپێیەی مەرجەكانی “باشی ناوبانگ”ی تێدا نییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا