پۆڵه‌تیك پرێس:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق هۆشداریده‌داته هاووڵاتیان له‌پابه‌ندبوون به ڕێكاره ته‌ندروستییه‌كانه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه ڕاگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ بژارده‌یه‌كی ئه‌وانه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه د. ریاز عەبدولئەمیر حەلفی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی ڕایگه‌یاند، قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌عێراق ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت ئه‌گه‌ر ئاماره‌كانی تووشبوون و مردن به كۆرۆنا به‌ره‌و هه‌ڵكشانی زیاتر بچێت.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق داواشده‌كات، خه‌ڵكی له‌كۆبوونه‌وه‌كان دوركه‌ونه‌وه و پابه‌ندی به‌ستنی ده‌مامك بن، هاوكات ئه‌و وه‌زاره‌ته جه‌ختده‌كاته‌وه له‌وه‌ی، تا ئێستا ئاماری تووشبوون به كۆرۆنا به‌هۆی سه‌ردانی زیاره‌تكاره ئاینییه‌كانه‌وه به‌رزنه‌بووه‌ته‌وه.
به‌وته‌ی د. ریاز، له‌ئێستادا ژمارەی ئەوانەی لە کۆرۆنا چاکدەبنەوە گەیشتووەتە 85% ئه‌وه‌ش داتایه‌كی به‌رزی جیهانییه و به‌جێگه‌ی دڵخۆشیی ناویبرد.