پەرلەمانی كوردستان كۆبونەوەیەك لەبارەی هەڵەبجەوە رێكدەخات

پۆڵەتیك پرێس – عەلی حەمە سەعید

پەرلەمانی كوردستان بڕیاریدا رۆژی 16ی ئازار كە ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجەیە كۆبونەوەیەكی تایبەت بە بارودۆخی ئەو پارێزگایە رێكبخات.

سەرچنار ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بە واژۆی 70 پەرلەمانتار داوایەك ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كرا تاوەكو لە ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجەدا پەرلەمانی كوردستان دانیشتنێكی تایبەت بە هەڵەبجە رێكبخات سەرۆكایەتی پەرلەمانیش بەو داواكارییە رازی بووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، داوایانكردووە لە دانیشتنەكەدا وەزیرانی ناوخۆ، ئاوەدانكردنەوە، شارەوانی و گەشتوگوزار، رۆشنبیری، پلاندانان، كشتوكاڵ و بازرگانی و سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان و پارێزگاری هەڵەبجە ئامادەی بن.

وتیشی، “داوامان لەدەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانكرد كە دانیشتنەكە لە هەڵەبجە بێت یان لەتەلاری پەرلەمان و تایبەت بێت بەهەڵەبجە، بۆیە هەر ئەمڕۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان یاداشتەكەی قبوڵ كردو بڕیاریدا دانیشتنەكە لەتەلاری پەرلەمان بكرێت و تایبەت بێت بە پارێزگای هەڵەبجە”.

16ی ئازاری ئەمساڵ 33 ساڵ بەسەر یادی كیمیابارانی هەڵەبجەدا تێدەپەڕێت و بەهۆی كەمتەرخەمی كابینە یەك لە دوای یەكەكانی حكومەتی هەرێمەوە كەمترین خزمەتی پارێزگاكە كراوە، دانیشتوانەكەشی داوا دەكەن حكومەت لەوە زیاتر پشتگوێیان نەخات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا