پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕایگەیاند، هێزەكانیان لە دژی سوپای توركیا لەسەر گردی ڕوبار لە ناوچەی چیاڕەش لە هەرێمی زاپ چالاكییەكیان ئەنجامداوە و لەو چالاكییەدا 13 سەربازی سوپای توركیا كوژراون.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕایگەیاند: ڕۆژی 20 ی نیسان هێزەكانیان لەسەر گردی ڕوبار لە ناوچەی چیاڕەشی هەرێمی زاپ چالاكییەكی هاوبەش و هەمانگیان لە دژی سوپای توركیا ئەنجامدا.
وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: هێزەكانیان چوونەتە سەر تەرمی حەوت سەرباز و ئەوە ڕوونبووەتەوە، كە بە گشتی 13 سەرباز كوژراون و دوانی تر برینداربوون.
شەوی 17 ی ئەم مانگە، سوپای توركیا هێرشی زەمینی بۆسەر چیای كوڕەژارۆ، زاپ، مەتینا و ئاڤاشین لە ئامێدیی دەستپێكرد، پێشتریش لە 15 ی ئەم مانگەدا هێرشی ئاسمانیی بۆ ئەو ناوچانە دەستپێكردووە و بەپێی دوای ئاماری هەپەگە 87 سەربازی توركیا لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا كوژراون.