پەرلەمانی عێراق دەنگ بە پڕۆژەیاسای بودجە دەدات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە 8ی حوزەیرانی 2023 بەمەبەستی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق پەرلەمان کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق خشتەی کۆبوونەوەی 8ی مانگی بڵاوکردەوە کە تایبەتە بە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاساى بودجەى گشتى، کە بۆ ساڵانى 2023، 2024 و 2025 دەبێت.

لایخۆیەوە جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، “بەر لەکۆبوونەوەى پەرلەمانى عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاساى بودجەى گشتى، بڕیارە 7ى حویزەران لیژنەى دارایی کۆببێتەوە بۆ دەنگدان بە تێکڕاى پڕۆژەیاساکە و ناردنى بۆ سەرۆکایەتیى پەرلەمان”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا