سودانی بەڵێنێك بە مامۆستایانی وانەبێژ دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆك وەزیرانی عێراق بەڵێن دەدات لە بودجەی ساڵی 2023 دا پارەی پێویست بۆ مامۆستایانی وانەبێژ تەرخان بكات.

بە پێی راگەیەندراوێكی نووسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، رۆژی شەممە 17_12_2022 سەرۆك وەزیران لە گەڵ ژمارەیەك لە مامۆستایانی وانەبێژ لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق و یەكێتی مامۆستایانی عێراق كۆبۆتەوە، بە مەبەستی گفتوگۆكردن لە بارەی كێشەكانی مامۆستایانی وانەبێژ و لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە ژمارەیان و را و سەرنجەكانیان.

بە پێی راگەیەندراوەكە، لەو كۆبوونەوەیەدا محەمەد شیاع سودانی رۆڵی مامۆستایانی وانەبێژی بەرز نرخاندووە لە چارەسەركردنی كێشەی كەمی مامۆستا و پڕكردنەوەی میلاكی خوێندنگەكان و ئەو خزمەتە گەورەیەی بێ بەرامبەر دەیبەخشن بە كەرتی پەروەردەی وڵات.

سودانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: كە وەك حكومەت لەگەڵ وەزارەتی دارایی و پارێزگارەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان لە كۆبوونەوە و هەوڵەكانیان بەردەوامن بۆ دیاریكردنی ژمارەی وانەبێژان و تەرخانكردنی پارەی پێویست بۆ مامۆستایانی وانەبێژ لە بودجەی ساڵی 2023 دا.

سەرۆك وەزیران داواشی لە مامۆستایان كردووە بگەڕێنەوە بۆ سەر دەوامەكانیان و دڵنیایی پێداون كە دڵسۆزیان لە یاد ناكات و كێشەكانیان چارەسەر دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا