قوباد تاڵەبانی: ھیچ ھۆکار و پاساوێک نییە بۆ دواخستنی ھەڵبژاردن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان ئەم وێنانەی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لە پەراوێزی دیداری سلێمانی زانکۆی ئەمریکیدا، لەگەڵ ژمارەیەک لە دیپلۆماتکارە بیانییەکان لەناویشیاندا باڵیۆز و کونسوڵەکانی ئەمریکا، بریتانیا، ئەڵمانیا و یەکێتیی ئەوروپا کۆبوومەوە.
راشیگەیاند، ھەموومان ھاوڕابووین لەسەر گرنگیی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا و ھیچ ھۆکار و پاساوێکی مەنتیقی بوونی نییە بۆ دواخستنی ھەڵبژاردنەکان.
روونیشیکردەوە، کە دواخستنی لەوە زیاتری ھەڵبژاردن ریسک کردنە بە شەرعییەت و بوونی ھەرێمی کوردستان وەک قەوارەیەکی دەستوری لە عێراقدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا