داوای كۆبونەوەی پەرلەمان بۆ كێشەی وانەبێژان دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس:

ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنە جیاوازەكان لە یاداشتێكدا كە ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانیانكردووە داوادەكەن پەرلەمان دانیشتنێك ئەنجام بدات بۆ چارەنووسی مامۆستایانی وانەبێژ و سێ‌ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان.

هەورامان گەچێنەیی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی كۆمەڵ بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: بە واژۆی ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمان داوامان لە سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە دانیشتنێك لەبارەی كێشەی مامۆستایانی وانەبێژ و سێ‌ یەكەمەكەی دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان ئەنجام بدرێت و وەزیری پەیوەندیدار بانگهێشت بكرێت.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان وتی: نوێنەری مامامۆساتایانی وانەبێژ چەند جارێك هاتوونەتە پەرلەمان و بە یاداشت كێشەكانیان خستووەتەڕوو، ئێمەش پێمان باشە گرنگی بە داواكارییەكانیان بدرێت بۆئەوەی دەرچەیەك بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان بدۆزرێتەوە.

هەورامان گەچێنەیی ئاشكراشیكرد ساڵانە رێژەیەكی زۆر فەرمانبەر لەدام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێم خانەنشین دەبن بەڵام حكومەت هیچ پلانێكی نییە بۆ پڕكردنەوەی شوێنی ئەو فەرمانبەرانە و دامەزراندنی دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە شوێنیان.

ئاماژەی بەوەشكرد بەپێی بەدواداچوونێك ئەنجامیداوە تەنها لە شارەوانی سلێمانی و لە ساڵی 2015 ەوە تا ئێستا نزیكەی 500 فەرمانبەر خانەنشین بوون یەك كەس نەخراوەتە شوێنیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا