نرخی‌ نەوت دادەبەزێت

پۆڵەتیك پرێس

ئەمڕۆ هەینی لە بازاڕەكانی جیهاندا، نرخی نەوت بەراورد بە رۆژی رابردوو دابەزینی تۆماركرد.

ئەمڕۆ هەینی نرخی‌ بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 66 دۆلار و 82 سەنت لە بازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوە كراوە.

نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 63 دۆلار و 69 سەنت مامەڵەی پێوە كراوە.

لە ماوەكانی رابردوو نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبوونەوەیەكی بەرچاوی تۆماركرد و لەسەروو 70 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەكرا، ئەمەش دوای ئەوەهات نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوودا دابەزی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا