قەیرانی خۆراک ڕوو لە غەززە دەکات  

پۆڵەتیک پرێس

ڕێکخەری کاروباری مرۆیی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لەئێستادا دانیشتوانی کەرتی غەززە بە کۆمەڵێک نەهامەتییەوە دەناڵێنن کە ناتوانرێت وێنا بکرێت.

لین هاس تینگز، ڕێکخەری کاروباری مرۆیی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ناکۆکی و شەڕەکانی ئەم دواییەی کەرتی غەززە چەند دامەزراوەیەکی پزیشکی کەرتەکەی خاپور کرد کە لەنێوانیاندا تاکە کارگەی پزیشکی کەرتەکەی تێدا بوو”.

وتیشی، بۆردومانەکانی ئیسرائیل کۆگای خواردەمەنی یەک وەرزی تەواوی غەززەی وێران کردووە، هۆشداریشی دا “ئەمە هەڕەشەیە بۆ دروستبوونی خۆراک لە کەرتی غەززە”.

ڕێکخەری کاروباری مرۆیی نەتەوەیەکگرتووەکان داواشی لە هەریەک لە ئیسرائیل و فەڵەستین کرد ڕێز لە بڕیاری ئاگربەست بگرن و رێگە لە دروستبوونی شەڕ و پێکدادانی دیکە بگیرێت.

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی  ٢١ ی ئایاری ٢٠٢١، دوای ١١ ڕۆژ لە شەڕ و بۆردومانی بەردەوام هەریەکە لە ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی ئاگربەستیان ڕاگەیاند.

لە هێرشەکانی ئیسرائیل و حەماس بۆ سەر یەکتر هەزاران کەس بریندار  بوون و چەندین کوژراوی لێکەوتەوەو چەندین باڵەخانە و قوتابخانەو ناوەندی تەندروستی لە کەرتی غەززە بە تەواوی خاپوور بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا