بایدن پیرۆزبایی جەژنی قوربانی لە موسڵمانانی جیهان كرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی ئەمریكا بەناوی خۆیی و خێزانەكەیەوە پیرۆزبایی جەژنی قوربانی ئاڕاستەی مسوڵمانی جیهان كردو هیوای خۆش جەژنەكەیان بەخۆشی ببەنە سەر.

لە پەیامەكەیدا جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، “من و جێڵ لە ناخی دڵمانەوە سڵاو بۆ ئەوانە دەنێرین كە لە هەر كوێیەكی ئەم جیهانە جەژنی قوربان پیرۆز دەكەن. بەناوی گەلی ئەمریكاوە هیواخوازم جەژنێكی خۆش و ئارام بەسەر ببات. جەژنی قوربانتان پیرۆز بێت”.

هاوكات كۆشكی سپی رایگەیاندووە، بایدن لە پەیامەكەیدا ئاماژەی بەوە داوە كە بەڕێوەچوونی جەژن و رێوڕەسمی بەڕێوەچوونی حەج لە كاتێكدایە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بەردەوامە واتای تایبەت لەخۆ دەگرێت.

ئەوەش هاتووە، بایدن باسی لەوەكردووە، گەلی ئەمریكا زیاتر لە ٥٠٠ هەزار ڤاكسینی بە وڵاتی جیهان بەخشیووە كە وڵاتی موسڵمانیشی لەنێودان و پێویستییان بە ڤاكسینە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا