ئەردۆغان: سەركەوتنەكانمان زیاد دەكەین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

21 ساڵ بەسەر هاتنە سەر دەسەڵاتی پارتی و داد و گەشەپێدان (ئاكەپە) لە توركیا تێدەپەڕێت، رەجەب تەیب ئەردۆغانیش دەڵێت، لە 14ی ئایاردا سەركەوتنەكانیان زیاد دەكەن.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا و سەرۆكی پارتی و داد و گەشەپێدان، بۆنەی تێپەڕبوونی 21 ساڵ بەسەر هاتنەسەر دەسەڵاتی پارتەكەی، پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لەو كاتەوەی لە ساڵی 2002 دەسەڵاتیان گرتەدەست، هەموو هەوڵەكیان بۆ بەهێزتركردنی توركیا بووە.

وتیشی، لە 21 ساڵی رابردوودا داهاتی تاكیان لە توركیا لە سێ هەزار و 600 دۆلارەوە بۆ 10 هەزار و 650 دۆلار بەرزكردەوە، هەروەها هەناردەكردنی ساڵانەشیان لە 36 ملیار دۆلارەوە گەیاندە 255 ملیار دۆلار.

ئەردۆغان باسی لەوەشكرد، لە 14ی ئایاردا ژمارەی سەركەوتنەكانیان زیاتر دەكەن و پێكەوە لەگەڵ گەلی توركیا، سەدەی توركیا بونیاد دەنێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا