فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سێ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەردەچێت

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی دەستپاکی عێراق دەرچوونی یاداشتنامەی دەستگیرکردنی بۆ سێ بەرپرسی ناوخۆیی پارێزگای کەرکوک ڕاگەیاند.

دەستەی دەستپاکی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ شەممە 19 ی حوزەیرانی 2021 بڵاویکردووەتەوە ئاماژەی بەوە کردووە، ” دادگای لێکۆڵینەوەی تایبەت بە کەیسەکانی دەستپاکی کەرکوک یاداشتی دەستگیرکردنی بۆ سێ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاکە دەرکردووە، بەهۆی ئەوەی ئەو کەرەستانەی لە ئەستۆیان بووە نەیانگەڕاندووەتەوە”.

دەستەکە ڕاشیگەیاندووە، ” ئەو کەرەستانەی ڕادەستیان نەکردووەتەوە بریتین لە ئۆتۆمبێل و ژوور و نوسینگەکانیان تەنانەت دوای هەڵوەشاندنەوەی کارەکانی ئەنجوومەنەکەش”.

دەستەی دەستپاکی ڕوونیشیکردووەتەوە، ” فەرمانی دەستگیرکردنی ئەو سێ ئەندامەی ئەنجوومەن بەپێی حوکمەکانی مادەی 340 ی یاسای سزادانی عێراقی بووە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا