قوباد تاڵەبانی: ئێمە کێشەمان لەگەڵ ئەوەدا نییە کێ نەوت دەفرۆشێت

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، “ئێمە کێشەمان لەگەڵ ئەوەدا نییە کێ نەوت دەفرۆشێت، بەڵكو کێشەی ئێمە گەرەنتیکردنی بودجە، شایستە داراییەکان و مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستانە”.

ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی 9ی 2022، قوباد تاڵەبانی، لەگەڵ باربارا لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک کۆبووەوە و بەیەکەوە دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و ناکۆکییەکانی نێوان بەغدا و هەولێریان تاوتوێکرد.

لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی داوای لە ئەمریکا کرد زیاتر هاوکاربێت لە چارەسەرکردنی دەستورییانەی ناکۆکییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر لەبارەی دۆسیەی نەوت و غاز و پرسی بودجە.

لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە لایەنە سیاسییەکان لەڕێی گفتوگۆی نیشتمانی بگەنە چارەسەری کێشەکانی نێوانیان.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا