وەزارەتی تەندروستی هەرێم و پەرلەمان بۆ دابینكردنی ڤاكسین كۆدەبنەوە

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی لیژنەی تەندروستی لەپەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، سبەی دوو شەمە لیژنەكەیان لەگەڵ وەزیری تەندروستی و بەڕێوەبەرە گشتییەكان كۆدەبنەوەو پرسی دابینكردنی ڤاكسین بۆ كۆرۆنا تاوتوێ دەكەن.

سەباح مەحمود بەپۆڵەتیك پرێسی وت، “لەكۆبونەوەكەماندا باس لەدابینكردنی ڤاكسین دەكەین تابزانین حكومەتی هەرێم لەگەڵ بەغدا چی هەنگاوێكی ناوەو ئایا كە عێراق دابینیكرد پشكی هەرێم دەدرێت؟”.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەشێكی دیكەی كۆبونەوەكەیان تایبەت دەبێت بە كێشە تەندروستییەكان كە ئێستا بەشێك لە هاوڵاتیان گلەییان لەسەریان هەیە.

ئەوەش لەكاتێكدایە ئێستا جیهان چاوی لەتەواوبوونی دواین قۆناغی بەرهەمهێنانی ڤاكسینی تایبەتە بە ڤایرۆسی كۆرۆنایە كە ئێستا كۆمپانیا ئەمریكییەكان لە بەرهەمهێنانی تەواوەتیدان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا