وەزارەتی پەروەردە چەند بڕیارێكی بۆ وەرزی دووەمی خوێندن دەركرد

پۆڵەتیك پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان چەند بڕیارێكی بۆ وەرزی دووەمی خوێندن دەركرد و بەخێوكاری قوتابیان و خوێندكاران سەرپشك دەكات، بۆ خوێندنی ئۆنلاین یان ئەلیكترۆنی بۆ قوتابیان و خوێندكاران.

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: وەك هەموو لایەك ئاگادارن بەهۆی پشووی وەرزی یەكەمی خوێندن و دۆخی كەشوهەوا ماوەیەك ناوەندەكانی خوێندن بە داخراوەیی مابونەوە ، لە ئێستاشدا ئامارەكانی توشبوان بە ڤایرۆسی(كۆرۆنا و ئۆمیكرۆن) لە بەرزیدایە ، بۆ ئەوەی پرۆسەی پەروەردە و فێركاری بە باشی بەرێوەبچێت لەوبارەیەوە هەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە :

1. بۆ سەلامەتیی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندكاران، خۆپارێزیی و بەستنی ماسك بەتەواوی ئیلزامییە، هەرناوەندێكی خوێندن پابەند نەبوونی تێدابێت پێویستە بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزا رێكاری كارگێریی پێویست بگریتەبەر .

2. داوا لە بەخێوكارانی قوتابیان و خوێندكاران دەكەین كە وەرگرتنی ڤاكسین بۆ قوتابیان و خوێندكارانی تەمەن (12ساڵ) بەرەو سەرەوە منداڵەكەتان پارێزراوتر دەكات ، وەزارەتی پەروەردە هانتان دەدات و كار ئاسانیتان بۆ دەكات بەمەبەستی وەرگرتنی ڤاكسین بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان .

3. بەخێوكاری قوتابیان و خوێندكاران دەتوانن فۆرمی بەڵێننامەی بەخێوكار بۆ وەرزی دووەم پربكەنەوە كەدەستەبەری خوێندنی ئۆنلاین یان ئەلیكترۆنی یان پاڵپشتی ماڵەوەیان بۆ قوتابییەكە دەكەن و ئەم مافە رێگەپێدراو دەبێت بۆ پڕكردنەوەی فۆرمی ئاماژەپێكراو تا بەرواری 10_2_2022

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا