سەباح هەورامی: دانیشتوانی دەڤەری راپەڕین بەرگرییان بەرامبەر كۆرۆنا لاوازە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دەڵێت، زۆربەی ئەو توشبوانەی بەهۆی كۆرۆناوە لە سنوری راپەڕین گیانیان لە دەستداوە گەنجن باس لەوەشدەكات هەرچیەك پێویستبێت دەیگەیەننە دەڤەری ڕاپەڕین.

دكتۆر سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: بەداخەوە بەگوێرەی داتاكانی نەخۆشخانەكانی ڕاپەڕین و ئەو توشبوانەی دەڤەرەكەش كە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەكانی سلێمانی، زۆربەی ئەو توشبوانەی گیانیان لەدەستداوە بەداخەوە گەنجن و بەشێكی زۆریان تەمەنیان لەخوار 35 ساڵەوەیە.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی وتی: بەگوێرەی توێژینەوە زانستییەكان، هۆكارەكانی بۆماوەیی كاریگەری لەسەر كۆرۆنا هەیە و وا دەردەكەوێت خەڵكی دانیشتوی ڕاپەڕین بەرگرییان بەرامبەر بە كۆرۆنا لاوازتربێت.

روونیشیكردەوە، ئەوانەی ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە لە نەخۆشخانە داخڵنەكراون لەبەر ئەوە هانی هاووڵاتیان دەدەین ڤاكسین وەربگرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا