پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هونەرمەند بەختیار سەعید لە دوای 25 رۆژ زیندانیكردن ئەمڕۆ بە كەفالەت ئازادكرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نووسەر و رۆژنامەنووس بەختیار سەعید لەدوای 25 رۆژ زیندانیكردن بەهۆی بڵاوكردنەوەی دوو كتێبی هونەریی بێبەرامبەر بە ناوەندەكانی خوێندن و ناوەندە هونەرییەكان، ئازادكرا.
رۆژی 25 ی تشرینی یەكەمی 2021 لەسەر سكاڵایەكی بەڕێوبەرایەتی هونەری شێوەكاری سلێمانی و بەهۆی نەپاراستنی مافی لەچاپدانەوەی هەردوو كوراسەی شێوەكاری هونەرمەندان (ئازاد شەوقی و بەدیع باباجان) و دابەشكردنی كوراسەكان بەبێبەرامبەر نووسەر و رۆژنامەنووس بەختیار سەعید دەستگیركرا.