پۆلیسی سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێم یەكەمە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی ریزبەندیەك كە ساڵانە بۆ ئەداو كاری بەڕێوەبەرایەتییەكانی پۆلیسی هەرێم دەكرێت، لە ئەمساڵدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلسی سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێم یەكەم بوو لەدەستگیركردنی تاوانباران.

لیوا چەتۆ، بریكاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: ئەمنیەت لەدوای نان دێت و لەهەر شوێنێك ئەمنیەت هەبوو كارەكانی دیكەی ژیان خۆی رێچكەی خۆی دەگرێت، بۆیە ئەمنیەت لەریزبەندی پێداویستییەكانی خەڵك لە پلەی یەكەمدایە.

وتیشی: ئەم ناوچەیەی ئێمە ناوچەیەكی هەستیارەو دوژمنی زۆرە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا جێی دەستخۆشییە كە پۆلیسی سلێمانی لەهەرێمی كوردستان لەدەستگیركردنی تاوانباراندا لەئاستی یەكەمەو پۆلیسی گەرمیانیش لەپلەی دووەم دێت، كە جێی دەستخۆشییەو هەموو هەوڵێكیان بۆ پاراستنی گیان و ژیانی هاووڵاتیانە.

ئەوەشی خستەڕوو: وەرگرتنی ریزبەندی یەكەم لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە، ئەركی سەرشانی هێزە ئەمنییەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی گرانتر دەكات و دەبێت هەوڵبدرێت لەو ئاستەو باشتریش بمێنێتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، هەموو كات لەگەڵمان لەسەر خەتە و پشتیوانی تەواومانە، بۆیە جێی خۆشییەتی كە ئێمەش بەردەوامبین لەكاری تیم و كاری باشترو خزمەتی زیاتری ئارامی و ئاسایش بۆ هاووڵاتیان لەهەرێمی كورستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا