پۆڵه‌تیك پرێس
بڕیاره ئه‌مڕۆ پرۆژه یاسایى بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2021 بگاته په‌رله‌مان، ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایش ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاتى هه‌یه هه‌موارى پرۆژه یاساكه بكات.
ساڵانی رابردوو پرۆژە یاسای بودجە لەمانگی 10 دەگەیشتە پەرلەمانی عێراق، بەڵام ساڵی رابردوو بەهۆی دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراقەوە حكومەت پرۆژەیاساكەی كشاندەوە، هاوكات دوای دەستبەكاربوونی مستەفا كازمی و بەهۆی كورتهێنانی دارایی و چەندین گرفتی دیكەوە نەتوانرا لەكاتی خۆیدا پرۆژەیاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان بكرێت.
شیروان میرزا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى: “وه‌ك ئه‌وه‌ى وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاندووه، بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشەممە پرۆژە یاسای بودجەی عێراق بگاتە پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندکردن”.
وتیشى، تا ئه‌م ساته‌وه‌خته پرۆژه‌كه به‌ده‌ست په‌رله‌مانتار و ئه‌ندامانى لیژنه‌ى دارایى نه‌گه‌یشتووه، په‌رله‌مانیش ده‌سه‌ڵاتى هه‌یه هه‌موارى پرۆژه یاساكه بكات و به‌تایبه‌ت له بڕگه‌ى خه‌رجیه‌كان.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌هه‌ر شوێنێك خه‌رجیه‌كان زۆر بوو ده‌توانرێت كه‌مبكرێته‌وه یان بۆ شوێنێكى پێویست بگوازرێته‌وه، هاوكات ده‌توانرێت گۆڕانكارى له ده‌قه‌كه‌یدا بكه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌شیر حه‌داد، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند،ى “مانگى داهاتوو گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەکە دەکرێت و یەکەمجار خوێندنەوەى یەکەم و دواتر خوێندنەوەى دووەمیشى بۆ دەکرێت و لەسەر چەند مادە و بڕگەیەکیشى مشتومڕى زۆرى لەسەر دەبێت”.
به‌شیر حه‌داد ده‌شڵێت، گفتوگۆ لەسەر پڕۆژە یاساکە و تێپەڕاندنى 20 ڕۆژ بۆ مانگێکى پێدەچێت.