زانیاری لەسەر ئەو دوو تۆمەتبارەی كە تەقەیان لە دوكانێك كرد لە سلێمانی

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpres

مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بەختیاری ئەو دوو تۆمەتبارەیان دەستگیركرد كە هەڵیانكوتابووە سەر دوكانێك لەشاری سلێمانی ‌و تەقەیان لە خاوەنی دوكانەكە كردبوو.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، دوای ئەوەی دوو تۆمەتبار هەڵیانكوتابووە سەر دوكانێك لەگەڕەكی بەختیاری شاری سلێمانی ‌و تەقەیان لەخاوەنی دوكانەكە كردبوو.

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بنكەی پۆلیسی بەختیاری ڕاسپارد كە دەستبەجێ لێكۆڵینەوەو بەدواداچون بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبارەكان ئەنجامبدەن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بەختیاری توانیان لەماوەیەكی كەمدا هەردوو تۆمەتبار (د، ر، م) لەدایكبووی 1965و (ڕ، د، ر) لەدایكبووی1999 دەستگیربكەن، لە كاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكاندا دەستیشگیرا بەسەر ئوتۆمبێل ‌و دوو چەك لە جۆری دەمانچە كە تۆمەتباران لەكاتی تاوانەكەیاندا بەكاریانهێنابوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا