ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی چەند تۆمەتبارێك رادەگەیەنێت

پۆڵەتیك پرێس

ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردن و دانپێدانانی ژمارەیەك تۆمەتباری راگەیاند بە جلوبەرگی هێزە ئەمنییەكانەوە رێگریان لە ژمارەیەك گەشتیاری عەرەب كردووە و پارە و كەلوپەلیان لێ سەندوون.

لە راگەیەنراوەكەی ئاسایشی سلێمانی كە وێنەیەكی بە پۆڵەتیك پرێس دراوە هاتووە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی بەسەرپەرستی دەزگای ئاسایشی هەرێم دوای دەستكەوتنی زانیاری ورد توانیویانە تۆمەتبارەكان دەستگیربكەن و دەستبەسەر چەك و ئۆتۆمبیلەكەشیاندا بگرن.

لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە، پارێزگای سلێمانی ئەو شوێنە ئارامەیە كە هاووڵاتیانی هەموو پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و عێراق لەسایەی هەوڵی ماندونەناسانە و شەونخونی هێزەكانی ئاسایشدا دەتوانن بەئاسودەی تێیدا بژین و رێگەش بەهیچ كەسێك نادرێت لەژێر هەر ناوێكدا ئارامی هاووڵاتیان تێك بدات، چ جای لەكەداركردنی ناوی پیرۆزی هێزەكانی ئاسایش و پێشمەرگەی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا