سلێمانی؛ چاکبووانی کۆرۆنا گەیشتنە چوار هەزار و 526 کەس

پۆڵەتیک پرێس_

بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە ماوەی دوو هەفتەدا لەپارێزگای سلێمانی 856 توشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

دکتۆر سەباح هەورامی، بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەپەرەی تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە, لە بەرواری 26-7-2020 تا 8-8-2020 لە پارێزگای سلێمانی 856 توشبووی کۆرۆنا پەتاکەیان تێپەڕاندووە و چاکبوونەتەوە.

بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چاکبووانی کۆرۆنا لە پارێزگاکە گەیشتە چوار هەزار و 526 کەس.

لە هەرێمی کوردستانلە سەرەتای سەهەڵدانی پەتای کۆرۆنا تا ئەمڕۆ یەکشەممە 16-8-2020، سەرەڕای توسببونی 21 هەزار و 197 کەسم هاوکات 11 هەزار و 496 كەس چاکبونەتەوە و پەتاکەیان تێپەراندووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا