داواكاری گشتی لەسەر میكانزمی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان هاتە دەنگ

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای گیانلەدەستدانی خانەنشینێك لە قەزای سۆران بەناوی (ئەحمەد بناوی) لەكاتی وەرگرتنی مووچەی خانەنشینیدا، داواكاری گشتی داوا لە وەزیری دارایی دەكات میكانیزمی گونجاو دانێت بۆ دابەشكردنی موچەی خانەنشینان.

یەكەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی سەرۆكایەتی داواكاری گشتی رایگەیاند: لە سەر راسپاردەی دادوەر (كاوە فتحی معصوم) سەرۆكی داواكاری گشتی هەرێمی كوردستان دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیان لە دەست دانی خانەنشینێك لە (سۆران) لە كاتی وەرگرتنی موچەكەی بەرێزیان دادوەری داواكاری گشتی لە سۆران راسپارد بۆ بەدواداچوونی ئەم بابەتە لە رووی كارگێری و یاساییەوە و داوای پێك هێنانی لێژنەیەكی لێكۆلینەوە كرد بۆ ئاشنا بوون لە (راستی) ئەم بابەتەو ئاشكرا كردنی كەم تەرخەمان بۆ بەدواداچوونی یاسایی.

لە بەشێكی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە هەمان كاتدا بەرێزیان داواكارە لە بەرێز وەزیری دارایی بە دانانی میكانزمێكی گونجاو بۆ دابەش كردنی موچەی خانەنشیان لە داهاتوو دا بۆ ئەوەی كارەساتی لەم جۆرە دووبارە نەبێتەوە .

دوای بلاوبوونەوەی هەواڵی گیان لە دەست دانی دوو خانەنشین لە سلێمانی لە كاتی وەرگرتنی موچە و خانەنشینێك لە سۆران، داواكاری گشتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بەدواداچوون بۆ هەردوو كەیسەكە بكات، تا ئەنجامی لێكۆڵینەوە دەردەچێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا