لە سلێمانی پرۆژەی ماڵ بەماڵ دەست پێدەکات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەمەبەستی هۆشیاری لەسەر ئاو و پاراستنی ئەو ئاوەی لەماڵاندا هەیە بۆردی ڕێکخراوە ژینگەییەکانی سلێمانی ـ هەڵەبجە لە سلێمانی پرۆژەی ماڵ بەماڵی دەست پێكرد.

عومەر ساڵح، سەرپەرشتیاری پرۆژەی ماڵ بە ماڵ  لەسلێمانی بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، پڕۆژەكە گەیاندنی نامەکانی تایبەت بە پاراستنی ئاوی ماڵان و بەفیڕۆ نەدانی ئاو لەخۆ دەگرێت و نامەكە دابەشدەكرێت بەسەر گەڕەكانی شاری سلێمانیدا.

وتیشی، بەگوێرەی ئەو بەدواداچوونانەی كردومانە لەشاری سلێمانی یەك ملیۆن هاوڵاتی وەك نمونە وەرگیراوە بۆ بەكار هێنانی ئاو دەركەوتووە هەموو بەیانییەك یەك ملیۆن پێنج خولەكی ئاوی شیرین و پاك لەسلێمانی بەفیڕۆ دەڕوات.

رونیشكردەوە، ئەوان كاردەكەن بۆ ئەوەی رێگری بكەن لە فیرۆدانی ئاوی پاك و شیرن لەگەڕەكەكانی شاری سلێمانی و بۆ ئەوەش وەك بۆردی رێكخراوەكان ئەو هەنگاوەیان دەست پێكردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەڕێگەی پروشەرێکیش كە نامەیەکی تێدایە كاریگەریی هەوڵەكانی توركیا و ئێران لەسەر ئاوی هەرێمی كوردستان و دروستكردنی بەنداوەكان و رۆڵی خراپیان لەسەر ئاوی سەر زەوی هەرێمی كوردستان بۆ دانیشتووانی گەڕەكانی سلێمانی و كێشەی نەبوونی ئاو و بەفیڕۆدانی ئاو بۆ هاوڵاتیان رووندەكرێتەوە.

بۆردی ڕێکخراوە ژینگەییەکانی سلێمانی ـ هەڵەبجە لە 30 رێكخراو پێك دێت و لەبوارەكانی ژینگەو ئەو بابەتانەی پەیوەندییان بەژیانی هاوڵاتیانەوە هەیە كاردەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا