وته‌بێژی كه‌جه‌كه‌ بۆ پۆڵه‌تیك: پارتی خه‌ڵكی شه‌نگال تووشی كۆمه‌ڵكوژی ده‌كاته‌وه‌

پۆڵه‌تیك پرێس:
وته‌بێژی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه‌) ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “ئەگەر شەنگالییەکان جارێکی دیکە خۆیان تەسلیمی پارتی بکەن دووبارە توشی کۆمەڵ کوژی دەبنەوە”.

زاگرۆس هیوا، وتەبێژی پەیوەندییەکانی کەجەکە له‌میانی لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ پۆڵه‌تیك پرێس باسی له‌ڕێككه‌وتنی نێوان به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان كرد له‌باره‌ی شه‌نگال و ئاینده‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌، زاگرۆس هیوا وتی “له‌كاتی هێرشی داعش بۆسه‌ر شه‌نگال 13 هەزار هێزی پێشمەرگەی زێرەڤانی پارتی دیموکراتی کوردستان و هێزی عێراقی بەڵێنیان بەشەنگالیەکان دابوو کە ئەوان لە بەرامبەر داعش دەپارێزن، هێزی داعش له‌و كاته‌دا لە رووی ژمارەوە بە رێژەی لە سەدا ١٠ی هێزه‌ عێراقییه‌كان و پێشمه‌رگه‌ بوو، هێرشی بۆ سەر شەنگال کردو سەرجەم هێزەکانی زێرەڤانی و عێراق شەنگالیان چۆڵکرد، هەر بۆیە دەتوانین بڵێین ئەگەر ئەو هێزانە ئامانجیان پاراستن و ئاسایشی شەنگال بوایە ئەوکات چۆڵیان نەدەکرد و هەڵنەدەهاتن”.

زاگرۆس هیوا ده‌شڵێت “ئەگەر خه‌ڵكی شه‌نگال جارێکی دیکە خۆیان تەسلیمی پارتی بکەن، دووبارە توشی کۆمەڵ کوژی دەبنەوە چونکە داعش هێشتا لەناو نەچووە لە هەمان کاتدا داعش باش پارتی دەناسێ و دەزانێت پارتی دەتوانێت چەنێک شەر بکات، داعش دوو جار پارتی شکاندووە و پارتی دووجار هەڵهاتووە”.

به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی كه‌جه‌كه‌، “عێراق و پارتی دیموکراتی کوردستان شەنگال وەک بارمتە بەکاردەهێنن، هاوشێوه‌ی سیاسەتی ئەردۆغان لە تورکیا کە ئاوارە سورییەکان بەرامبەر بە ئەوروپا وەکو کارتی فشار بەکار دەهێنێت، بۆیه‌ ئێمە وەک کەجەکە تەئکید دەکەینەوە ئەو هێزانەی کە شه‌ش ساڵە شەنگال دەپارێزێت، پێویستە بوونی بمێنێت”.

زاگرۆس هیوا پێیوایه‌ ئه‌مریكا و توركیا كاریگه‌رییان به‌سه‌ر ڕێككه‌وتنی نێوان به‌غدا و هه‌رێمه‌وه‌ هه‌بووه‌ و ده‌ڵێت “رێکەوتنی نێوان عێراق و هه‌رێم هاوکاتە لەگەڵ مێژووی داگیرکردنی سەرێکانی و گرێسپی لەلایەن تورکیاوە، کە جیمس جێفری رێگە خۆشکەربوو، ئەمەش ئەوە نیشان دەدات کە ئەم رێکەوتنە جێپەنجەی تورکیاو جیمس جێفری به‌سه‌ره‌وه‌یه‌.

رۆژی نۆی ئەم مانگە هەرێم و بەغدا لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەبردنی شەنگال رێككەوتن، ئەوەش كاردانەوەی لێكەوتەوە، رێككەوتنەكەش بەجۆرێكە پێكەی حكومەتی عێراقی لە شارەكە بەهێز دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا