سوپای توركیا ناوچە سنوورییەكانی دهۆك بۆردومان دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
تۆپخانەكانی سوپای توركیا ژمارەیەك گوندی سنووری سەر بەپارێزگای دهۆكیان بۆردومان كرد.

بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگادار بۆ پۆڵەتیك پرێس، بۆردومانەكە رۆژی شەممە ئەنجامدراوە، كە چەند ناوچەیەكی سنووری بەچڕی كردووەتە ئامانج.

هەر بەپێی سەرچاوەكە، زۆرترین بۆردومان بۆ سەر گوندەكانی بانكا‌و باتێفا بووە، كە زیانی زۆری بە ناوچەكە گەیاندووە، بەبێ‌ ئەوەی وردەكارییەكەی بخاتەڕوو.

هەروەها سەرچاوەكە باسی لەوەش كرد، بۆردومانەكە ڕووبەرێكی زۆری دارستانی سوتاندووەو دەیان خێزانیش بەهۆی ترسیان لەبۆردومانەكە، ماڵ‌و حاڵی خۆیان جێهێشتووە.

ماوەیەكی زۆرە سوپای توركیا بە بەردەوامی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بۆردومان دەكات، ئەوەش بەبیانووی بوونی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا