دەرگای قوتابخانەكان نەكرایەوە

پۆڵەتیك پرێس

رۆژی شەممە 10ی تشرینی یەكەم، لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە دەرگای قوتابخانەكان نەكرانەوەو لە پارێزگای سلێمانیش بەشێك لە قوتابخانەكان بایكۆتیان راگەیاند.

 

پێشتر وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم رۆژی 10ی ئەم مانگەی وەك یەكەم رۆژ بۆ دەستپێكردنی خوێندن دیاریكرد، بەڵام بەهۆی نەبوونی موچە بەشێك لەناوچەكانی هەرێم بایكۆتی دەوامیان كردو دەرگای قوتابخانەو خوێندنگەكان نەكرانەوە.

 

دانا عەبدول ئەندامی دەستەی داكۆكی لە مافی مامۆستایان بەپۆڵەتیك پرێسی وت: ئەوەندەی ئاگادارین ئەمڕۆ لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە دەرگای هیچ قوتابخانە و خوێندنگەیەك نەكراوەتەوە.

 

دانا عەبدول وتیشی: پێشتر بەڕێوەبەری سەرجەم قوتابخانە و خوێنگەكانی سنوورەكە بڕیاریاندابوو بایكۆتی دەوام بكەن.

 

بەپێی زانیارییەكانی پۆڵەتیك پرێس لەشاری سلێمانیش بەشێك لە قوتابخانە و خوێندنگەكان بایكۆتی دەوامیان كرد.

 

سەرەتا پرۆسەی خوێندن بۆ ساڵی 2020_2021 بۆ قۆناغی یەكەم و دووەمی بنەڕەتی لەپۆلدا دەبێت و بۆ سێی بنەڕەتی تا 11 ی ئامادەیی بە شێوەی ئەلكترۆنی دەست پێدەكات.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا