زەرەر و زیانەكانی لافاوەكەی هەولێر دەخرێنە ڕوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە راگەیەندراوێكدا نووسینگەی پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لیژنەی پێوانەكردن و هەڵسەنگاندنی زیانەكانی لافاو، بۆ پێوانەكردن و هەڵسەنگاندنی زیانەكانی لافاوی چەند رۆژی رابردووی پارێزگای هەولێر پێكهێنرابوو، راپۆرتی خۆی لەبارەی زیانەكانی ئەو كارەساتە خستەڕوو.

بەپێی راپۆرتەكە، 500 خێزان، ناو ماڵ و كەلوپەلەكانیان بەتەواوتی لەناوچووە و 130 ئۆتومبێل بەر لافاو كەوتون و لەكار كەوتوون و 127 خانوو زیانیان بەركەوتووە.

لە راپۆرتەكەدا بەمشێوەیە زەرەر و زیانەكان خراونەتەڕوو، 500 خێزان، ناو ماڵ و كەلوپەلەكانیان بەتەواوتی لەناوچووە، 130 ئۆتومبێل بەر لافاو كەوتن و لەكار كەوتوون، 127 خانوو زیانیان بەركەوتووە، دوو قوتابخانە و چەند پڕۆژەیەكی دروستكردنی شەقام و تۆڕەكانی كارەبا، ئاو و ئاوەڕۆكان زیانیان بەركەوتووە.

لەگەڵ ئەوەی راپۆرتەكە باسی لە زەرەر و زیانەكانی لافاوەكەی چەند رۆژی رابردووی شاری هەولێری كردووە بەڵام باسی قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی ئەو رووداوەی نەكردووە.

رۆژی یەكشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان راگەیەنراوێكی لە بارەی لافاوەكەی هەولێرەوە بڵاوكردەوەو رایگەیاند، بەدواداچوون بۆ زیان لێكەوتوانی لافاوەكە دەكەن و لایەنە پەیوەندارەكانی را‌سپاردووە بۆ هاوكاریكردن و یارمەتیدانی لێقەومان و دابینكردنی پێداویستییەكانیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا