سكرتێری پێشووتری حیزبی شیوعیی كوردستان كۆچی دوایی كرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كەریم ئەحمەد، سكرتێری پێشووتری حیزبی شیوعیی كوردستان، لە تەمەنی 100 ساڵی كۆچی دواییكرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 14-7-2022 كەریم ئەحمەد، سكرتێری پێشووتری حیزبی شیوعیی كوردستان، كە ماوەیەكیش سكرتێری حیزبی شیوعیی عێراق بووە، لە تەمەنی 100 ساڵیدا لە شاری هەولێر كۆچی دواییكرد.

كەریم ئەحمەد لە ساڵی 1922 لە گوندی باقرتەی سەر بە شارۆچكەی كۆیە لەدایكبووە، رۆژی 1-7-2022 تەمەنی بووە 100 ساڵ. تاوەكو پۆلی سێی سەرەتایی لە شاری هەولێر دەخوێنێت و دواتر دەچێتە بەغدا و لەوێ خانەی مامۆستایان – پەیمانگەی وەرزشی تەواو دەكات و دەبێتە مامۆستای وەرزش لە شاری كۆیە.

كەریم ئەحمەد لە ساڵی 1947 هاوسەرگیریی كردووە و سێ كوڕ و چوار كچی هەبوو، یەكێك لە كوڕەكانی شەهید بووە.

لە تەمەنی سیاسیی خۆیدا كەریم ئەحمەد چەندین پۆستی گەورەی لە ناو حیزبی شیوعی عێراقیدا وەرگرتووە و ماوەی دوو ساڵ (1953 – 1955) سكرتاریەتی حیزبی لەدەستدابوو، هەروەها سكرتێری حیزبی شیوعی كوردستان بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا