پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دوای تێپەڕبوونی 81 ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی سێ ئەندامی پارتی یەكێتیی دیموكرات (پەیەدە)، دوو ئەندامیان ئازاد كران، بەڵام چارەنوسی ئەندامەكەی دیكەیان نادیارە.
لەڕۆژی 10ی حوزەیرانی ئەمساڵ، سێ ئەندامی پەیەدە و بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی پارتییەوە دەستگیركران.
فەتحوڵڵا حوسێنی ئەندامی نوێنەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوا لە باشووری كوردستان بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “بێ ئەوەی کە هۆکاری دەستگیرکردنیان ئاشکرا بکرێت، دوو ئەندامی پەوەندییەکانی پەیەدە ئازادكران، بەڵام تائێستا چارەنووسی جیهاد حەسەن نوێری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە هەولێر بەنادیاری ماوەتەوە”.
بەوتەی بەرپرسانی دیكەی بەڕێوەبەراتی خۆسەر تەواوی هەوڵەكانیان بۆ ئازادکردنی جیهاد حەسەن بێ ئەنجام بووە.