هاوكارییەكانی یەكێتی گەشتە هەولێر و دەست بە دابەشكردنییان دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای رووداوی لافاوەكەی هەولێر كە زیانێكی زۆری گیانی ماددی لێكەوتەوە یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لەسەر ئاستی باڵا هاتە سەرخەت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، لە یەكەم رۆژی رووداوەكەدا ئامادەیی نیشاندا بۆ هاوكاری كردنی زیانلێكەوتووان.

بۆئەو مەبەستە هەر زوو تیمی تایبەت رەوانەی ئەو گەڕەكانەكرا بۆ رزگار كردن و هاوكاریكردنی ئەو ماڵانەی كەزیانیان لێكەوتووە ، ئێوارەی رۆژی شەممە 19_12_2021، یەكەم كاروانی هاوكارییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان گەیشتە شاری هەولێر .

مەحمود خۆشناو وتەبێژی مەڵبەندی سێی هەولێری یەكێتی ڕایگەیاند: یەكەم كاروانی ئەو هاوكارییانە گەیشتە شاری هەولێر و سبەی یەكشەممە دەست بەدابەشكردنیان دەكرێت.

مەحمود خۆشناو وتیشی: بەبێ جیاوازی ئەو هاوكارییانە بەسەر زیان لێكەوتوان دابەش دەكرێت ، هاوكارییەكانیش پێك دێن لە پێداویستیە سەرەكییەكانی هەرخێزانێك كەرۆژانە پێویستیان پێیانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا